گروپە چەکدارەکانی نزیکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان 150 هاوڵاتییان کوشتووە

وێنە: نۆرس پرێس

لیژنەی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵێکدا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا 150 هاوڵاتییان کوشتووە.

بەپێی ئامارێک کە لیژنەکە ڕایگەیاندووە، “لەناو ئەو 150 کەسەدا 15 منداڵ و 25 ژن بوونیان هەیە و ئەوەش کوشتنی خەڵکی بووە بەبێ پاساو”.

به‌گوێره‌ی‌ تۆماره‌كان، حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر گونده‌واری گرێ سپی و شارۆچكه‌ی‌ عه‌ین عیسا ڕوویانداوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكیش به‌هۆی پێكدادانی گروپه‌كان له‌ گرێ سپی تۆماركراوه‌.

ئاماری لیژنەکە ئاماژەبەوەشدەکات، جگە لەو ژمارە لە کوشتن دەیان کەس لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە بەپاساوی جیاجیا ڕفێندراون و هەندێکجار ڕفێندراوەکان وەک بارمتە بەکارهێندراون.

جگە لە حاڵەتەکانی کوشتن و ڕفاندن، لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەو دوو ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە دوو هەزار خێزانی کورد دەرکراون و ئەوەش وەک گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە تۆمارکراوە.

ماوەی سێ ساڵە ناوچەکانی گرێ سپی و عەین عیسا لەلایەن گروپەکانی نزیک لە تورکیاوە داگیرکراوە و ئیدارەی خۆسەریی لە ڕۆژئاوای کوردستان، چەندینجار هۆشداریداوە لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە.

بابەتی پێشتر

بلینكن له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مدوایه‌ى داعش له‌ هه‌رێم و عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share