جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌ سبه‌ینێوه‌ كاریانپێده‌كرێت.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا ڕێككه‌وتووین بۆ هه‌موو كارێكى هاوبه‌ش له‌دژى تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه‌ هه‌ماهه‌نگبین”.

ئاشكراشیكرد، له‌ سبه‌ینێوه‌ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییە‌ و كاره‌ مه‌یدانییه‌كان ده‌ستپێده‌كەن، چ به‌ ئۆپەراسیۆنى هاوبه‌ش بێت یان مەفرەزەی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ داعش هاتوچۆیان تێداده‌كات.

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یەى ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ چوار میحوه‌ر بووه‌، كه‌ ئه‌وانیش میحوه‌ره‌كانى 1،2،3،4 كه‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كەن تاوه‌كو كه‌ركوك.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، هه‌فته‌ى ئایینده‌ به‌هه‌مانشێوه‌ كۆبوونه‌وه‌ دەكرێت بۆ چوار میحوه‌ره‌كه‌ى دیكه‌ تاوه‌كو به‌درێژایی هێڵی پێشمه‌رگه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا هه‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ پاشماوه‌كانى داعش.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕێكی ڕوس: ڕەنگە ئۆمیكرۆن كۆتایی بە كۆرۆنا بهێنێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان سێ خاڵی لە سالێرنیتانا داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share