لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین کردووە

لێپرسراوی چاککردنی ئاوەڕۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە ئامادەکارییان بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین کردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقامەکان دووبارە نەبێتەوە.

مەحمود محەمەد لێپرسراوی چاککردنی ئاوەڕۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بارانبارین ئامادەکاری دەکەین، لە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و شەبەکەی سەر مەنهۆڵەکان، بۆ ئەمساڵیش لەبەرئەوەی وا پێشبینی دەکرا وەرزی بارانبارین پێشبکەوێت هەر زوو سەرۆکی شارەوانی رایسپاردین ئامادەکاریی بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ئەمساڵ جگە لە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و سەرەمەنهۆڵەکان، سەرجەم ئەو شەقامانەی کە ساڵی رابردوو ئاوی بارانیان تێدا کۆدەبووەوە چاککراون و ئەمساڵ بە دڵنیاییەوە ئەو کێشانەی ساڵی رابردوو دووبارە نابنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەچنە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: لە هەڵبژاردنی داهاتوو یەکێتی دەبێتە ژمارەیەکی گەورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share