جامی دەیڤز.. کرواتیا ڕووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە و ئەڵمانیا چاوەڕێیە

هەڵبژاردەی سڕبیا توانی سەرکەوتن بەرامبەر تیمی کازاخستان تۆماربکات، بەو بردنەوەیەش بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی دەیڤیز-یان بڕی.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی تیمە بەکۆمەڵەکانی جامی دەیڤیز و بەتایبەت لە قۆناغی چارەکی کۆتایی، تیمی سڕبیا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە تیمی کازاخستانی بردەوە، بەو ئەنجامەش سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامەکە مسۆگەرکرد.

لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، تیمی سڕبیا ڕووبەڕووی تیمی کرواتیا دەبێتەوە، هەروەها تیمی ڕوسیا کە یەکێکە لە تیمە بەهێزەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرامبەر سوید یاریدەکات، لە ئەگەری بردنەوەی هەریەکێک لەو دوو هەڵبژاردە بەهێزە، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر ئەڵمانیا یاریدەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر (6:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە مەدرید ئارینا هەردوو تیمی ڕوسیا و سوید ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیکی پوج جگە لە بەرشلۆنە سێ بژاردەی لەبەردەستدایە

بابەتی دواتر

تائێستا زیاتر لە 79 ملیۆن کەس تووشبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی بێلسا ئامادەیە

یانەی لیدز یونایتد ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئەمریکی کارامەدا کردووە، بڕیارە جێگەی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی بگرێتەوە. ڕۆژنامەنووس و شارەزای…
Total
0
Share