سکۆلاری: لەبەر ئەم هۆکارە چانسی بەڕازیل زۆر بەهێزە

لویس فیلیپی سکۆلاری، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێیوایە لە مۆندیالی قەتەردا پێکهاتەی وڵاتەکەی چانسێکی بەهێزی هەیە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

سکۆلاری بە “ئۆ گلۆبۆ”ی ڕاگەیاندووە، “مۆندیالی قەتەر جیاوازە لە مۆندیالەکانی پێش خۆی، چونکە ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی باڵادەست نییە، لەبەر ئەو هۆکارە پێموایە بەڕازیل کێبڕکێیەکی بەهێز بۆ ناسناوەکە دەکات و چانسی بەهێزە.”

هەروەها دەڵێت، “هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، بەڵام ئەگەر بەرەوپێشچوون لەسەر ڕەوتی ئاسایی خۆی بڕوات، هەلێکی باشمان دەبێت بۆ بردنەوە، ستافی ڕاهێنانیش سەرکەوتووبوون لە دەستنیشانکردنی یاریزانان و پێشکەشکردنی شێوازی جۆراوجۆری یاریکردن.”

سکۆلاری دوایین ڕاهێنەری بەڕازیل بوو کە ناسناوی مۆندیالی 2002ی بەدەستهێنا، لەم مۆندیالەشدا هاندەران هیوایان وایە “تیتی” دەتوانێت شوێنپێی سکۆلاری بگرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا

بابەتی دواتر

بەهۆی شەڕەتەقە لە یانەیەكدا 23 كەس كوژران و برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share