جێگرەوەی بێلسا ئامادەیە

یانەی لیدز یونایتد ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئەمریکی کارامەدا کردووە، بڕیارە جێگەی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی بگرێتەوە.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی لیدز یونایتد لەدوای دوورخستنەوەی مارسێلۆ بێلسا، ڕاستەوخۆ ڕێککەوتنیان لەگەڵ جیسی مارش-دا کردووە.

جیسی مارش ڕاهێنەرێکی ئەمریکییە، پێشتر سەرپەرشتیی یانەکانی مۆنتریال ئیمپاکت، نیویۆرک ڕێدبوڵز، ڕێدبوڵ سالزبۆرگ و لایپزیکی کردووە، بەڵام لە مانگی کانونی یەکەمی 2021 دوای شەش مانگ کارکردن لە خولی ئەڵمانیا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

یانەی لیدز یونایتد لە چوار ڕووبەرووبوونەوەی لەسەریەکی خولی ئینگلتەرا دۆڕاندنی تۆمارکرد، ئەو زنجیرە دۆڕاندنە بەڕێوەبەرانی یانەکەی ناچارکرد بڕیاری دوورخستنەوەی بێلسا بدەن، سەرەڕای ئەوەی هۆکارێکبوو بۆ گەیشتنیان بە خولی نایابی ئینگلتەرا.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی سویدی تۆمەتبارە بە گەندەڵیكردن لە عێراق و پارەدان بە داعش

بابەتی دواتر

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“خلیجی 26” لە کوەیت سازدەکرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت ئاشکرایکردووە، کە میوانداریی جامی کەنداوی داهاتوو دەکەن “Gulf26″، بەبێ ئەوەی وادەی سازکردنی دیاریبکەن.…
Total
0
Share