ڕیکی پوج جگە لە بەرشلۆنە سێ بژاردەی لەبەردەستدایە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ڕیکی پوج لەلایەن ڕاهێنەرانی یانە کەتەلۆنییەکەوە پشتگوێخراوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەهرەکانی بۆ جیهان نماییشبکات، ناچارە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕیکی پوج یەکێکبوو لەو یاریزانانەی بەهیوایەکی زۆرەوە چاوەڕوانی ڕۆیشتنی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری دەکرد، هیوا و خواستی گەورەشی ئەوەبوو چاڤی ببێتە ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە، بەوپێیەی “مایسترۆ”ی سەردەمی ڕابردوو شارەزای توانستی لاوانی ئەکادیمیای لاماسیایە و چانسی یاریکردنیان پێدەدات.

بەڵام ئەوەی ڕوویدا بەپێچەوانەوە بوو..

لەو كاتەوەی چاڤی بووە بە ڕاهێنەری بارسا، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر پێگە و ناوبانگی پوج-دا نەهاتووە، هاوشێوەی سەردەمی کومان یەدەگە و پشتگوێخراوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ پێشنیازی یاریکردن لە یانەیەکی دیکە بۆ لاوە بەهرەدارەکە دەکات، تاوەکو تواناکانی لەسەر کورسیی یەدەگ نەتوێتەوە.

یەکەم: یاریکردن لە خولی ئیتاڵیا، بەوپێیەی چەندین یانەی ئیتاڵی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، لەپێش هەمووانەوە ڕۆمای مۆرینیۆ.

دووەم: پەیوەندیکردن بە خولی هۆڵەندا، چوون بەرەو یانەی ئەیاکس ئەمستەردام وەک بژاردەیەک ئاماژەی بۆکراوە، بەتایبەت کە ئەم یانەیە لە هاوینی 2019 خواستی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

سێیەم: بەردەوامبوون لە ئیسپانیا و یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە، بژاردەیەکی دیکەیە و بەهێزترینیشە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڕیارێک دەدات

بابەتی دواتر

جامی دەیڤز.. کرواتیا ڕووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە و ئەڵمانیا چاوەڕێیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share