كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌ نیمچه‌هه‌وره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و نمه‌ بارانیش پچڕپچڕ له ‌ناوچه‌ جیاوازه‌كان ده‌بارێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، دواتر له‌ ئێواره‌دا ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ كۆتاییدێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌ولێر17 پله‌، سلێمانى 16 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 17 پله‌، دهۆك 17 پله‌ و له‌ كه‌ركویش 19 پله‌ ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، سبه‌ینێ هه‌ینى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

به‌رزترین پله‌كانى گه‌رماش سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر17، سلێمانى 17 ، هه‌ڵه‌بجه‌ 18 پله‌، دهۆك 17 و كه‌ركویش 20 پله‌ ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

سەدر و چێوەی هەماهەنگی باسی حكومەتی داهاتوو ناكەن

بابەتی دواتر

دیارنییە لەبارەی حكومەت قسەدەكەن، یان ئەنجامی هەڵبژاردن<br> نیوەڕۆخوانێك هەردوو بەرەی شیعەكانی عێراق كۆدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share