چەمچەماڵ.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نزیك وێستگەی كارەبای غازی چەمچەماڵ گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستبەجێ تیمی فریاكەوتنی خێرا 122ی تەندروستیی چەمچەماڵ گەیشتە شوێنی رووداوەكە، بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەكان و گواستنەوەیان بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share