سەدر و چێوەی هەماهەنگی باسی حكومەتی داهاتوو ناكەن

بەوتەی سەركردەیەكی ڕێكخراوی بەدر-ی هادی عامری، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعی، پرسی پێكهێنانی حكومەت و سەرۆك وەزیرانی داهاتوو باسناكرێت، بەڵكو لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە گفتوگۆ دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەلایەن سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعی میوانداریی بكرێت، كۆبوونەوەكە لەماڵی هادی عامری سەركردەی هاوپەیمانیی فەتح ئەنجامدەدرێت.

بەهادین نوری، سەركردە لە ڕێكخراوی بەدر، كە بەهەمانشێوە عامری سەرۆكایەتیی دەكات، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكردووە، خوانێك موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەكاتەوە، لەنێویاندا نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كە گەورەترین هێزی چوارچێوەی هەماهەنگییە.

سەركردەكەی بەدر ئاشكرایكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و سەرۆك وەزیران باسناكرێت، بەڵكو گفتوگۆ لەبارەی ئەوەوە دەكەن ئایا دادگای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە، یان فەرمان بە دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان دەدات.

سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی تەواوی وێستگەكان، یان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، هەڵوێستی موقتەدا سەدر بزانن.

بە دوور دەزانرێت سەدر بەو داوایەی سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی ڕازیبێت.

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە چەند لایەنێكی شیعی پێكهاتوون و لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕازینین، لە دادگای فیدراڵی داوایەكیان بەرزكردووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان.

چێوەكە، بە هەموو پێكهێنەرەكانیەوە 60-65 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێناوە، بەڵام ڕەوتی سەدر بەتەنها 73 كورسیی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی داهاتووی ئەڵمانیا بە دڵی كۆچبەران دەبێت

بابەتی دواتر

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share