راوێژكارێكی سودانی: گرفتی هەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە چارەسەر نزیكبووەتەوە

حسێن عەلاوی راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە لە چارەسەر نزیكبووەتەوە و كە چەند رێكارێكی تەكنیكی لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی پێویستە و دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی وزەی توركیاش بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە و دۆسیەی ئاو لە نێوان عێراق و توركیا چاوەڕواندەكرێت رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی بەغداد بكات و گفتوگۆ لەسەر ئەو دوو دۆسییە بكرێت و بڕیاری كۆتاییان لە بارەوە بدرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە لە25ی ئازاری ئەمساڵ بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی فەرەنسا هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا و تائێستا دەستیپێنەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share