كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە و ستایشی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزیشی كرد.
لەهەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر ئەتلەتیك بلباو بەدەستهێنا.
دوای یارییەكە، ئەنچلۆتی ئاماژەی بەوەدا، لە كۆتایی یارییەكەدا ماندوو بوون، چونكە تیپی بەرامبەر دوو رۆژ زیاتر پشوویان وەرگرتووە.
وتیشی: “كاتێك ناتوانیت گۆڵی دووەم تۆماربكەیت، تووشی ئاستەنگی دەبیتەوە، بۆیە لە 10 خولەكی كۆتاییدا ڕووبەڕووی هێرشێكی زۆری تیپی بەرامبەر بووینەوە”.
ئەنچلۆتی ستایشی ئاستی بەرزی كۆرتوا-ی گۆڵپارێزی كرد و پێیوایە بەشێك لە یارییەكان كە نەدۆڕاون هۆكارەكەی بۆ تیبۆ دەگەڕێتەوە.
ڕیاڵ مەدرید بە 36 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیای گرتووە و ئەتلەتیك بلباویش بە 20 خاڵ لەپلەی هەشتەمدا دەبینرێت.