(ڤیدیۆ) برێنتفۆرد سوپرایزێکی تری کرد و سیتی ئارسیناڵی لە کاراباو کردە دەرەوە

مانچستەر سیتی و برێنتفۆرد بەسەر یانەکانی ئارسیناڵ و نیکوساڵ ڕووە و قۆناغی نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ بازیاندا

ئەمشەو دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزییەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدران، یانەکانی برێنتفۆرد و مانچستەر سیتی خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمدا یانەی برێنتفۆرد لە گریفن پارک میوانداری یانەی نیوکاسڵی کرد و بە بردنەوەی لە ماگپایس سوپرایزێکی تری ئەنجامدا.

سەرەڕای ئەوەی هاندەران و میدیای بەریتانیا پێیان وابوو کردنە دەرەوەی ساوزامپتن لەلایەن برێنتفۆردەوە سوپرایزێکە و دووبارە نابێتەوە، بەڵام یانە بچوکە ئینگلیزییەکە جارێکی دیکە سوپرایزی کرد و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەش لە خولەکی 66 لەلایەن پیلێندا جۆشوا دا سیلڤاوە تۆمارکرا و بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیماراتس کۆتایی بە خەونەکانی ئارسیناڵ هێنا و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی سێ و 55 و 59 و 73 لەلایەن گابریێل جیزوس و ڕیاز مەحریز و فیل فودین و ئایمیریک لاپۆرت، تاکە گۆڵەکەی گانەرزیش لە خولەکی 32 لەلایەن ئالیکساندەر لاکازێتی فەرەنسییەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/5v6zny

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، هەردوو یانەی برێنتفۆرد و مانچستەر سیتی بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامەکەیان بڕی.

بڕیاریشە سبەیشەو، چوارشەممە یانەکانی ستۆک سیتی و تۆتنهام، هەروەها ئێڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد لەهەمان قۆناغی کاراباو ڕوبەڕوببنەوە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس 0-3 فیۆرنتینا

بابەتی دواتر

بەلەد وەلید 0 - 3 بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share