کێشەکانی تین هاگ و ڕۆناڵدۆ گەیشتن بە چی؟

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیکردەوە کە ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نییە تەنها ئەوە نەبێت پێویستە پابەندی ڕینماییەکان بێت.

رۆناڵدۆ بۆ یاریی داهاتووی مانچستەر بەرامبەر چێڵسی سزادراوە و سێ ڕۆژیش لە ڕاهێنانەکانی مانچستەر دوورخراوەتەوە.

ئەمە جگە لەوەى موچەى دوو هەفتەى یاریزانە پورتوگالییەکە لەلایەن ئیدارەى مانچستەرەوە بڕاوە.

تین هاگ لەو بارەیەوە دوپاتیکردەوە کە ئەو بەهیچ شێوەیەک دژایەتی یاریزانە پورتوگالییەکە ناکات، بەڵام تەنها دەیەوێت پابەندی ڕینماییەکان بێت.

وتیشی: ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و پشتی پێ دەبەستین و هیچ هێرشبەرێکیش بۆ جێگەکەى ناکڕین.

ئاماژەى بەوەشدا کە سزادانی لە پێناو ڕێکخستنی تیپەکەو دروستکردنی تەباییە لە نێوان یاریزانەکاندا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دزیی سەدەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share