سبەی سەدر و سەرانی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە

موقتەدا سەدر و نوری مالكی

بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی سەدر و سەرانی لایەنەكانی چێوەی هەمانگی (لایەنە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن) لە بەغداد ئەنجامبدرێت.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووە، سبەی سەركردەی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەغداد بە بەشداریی موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، كە ڕەوتەكەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ڕابردووە، كۆدەبنەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا-ش بەشداردەبێت، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێداوە.

كۆبوونەوەكە بە خوانێك دەستپێدەكات كە بەپێی سەرچاوەكان بۆ هێوركردنەوەی ئەو بارگرژی و لێدوانە توندانەیە بەمدواییە لەنێوان سەدر و مالكی لەبارەی هەڵبژاردنەوە هاتنە ئاراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامەكان ڕەوتی سەدر 73 كورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم (محەمەد حەلبوسی) 37، دەوڵەتی یاسا 33، پارتی 31 و هاوپەیمانیی كوردستان 17 كورسی-یان بەدەستهێناوە.

چاوەڕوان دەكرێت دوای ڕاستاندنی ئەنجامەكان، هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق دەستپێبكات، دانیشتنەكەی سبەی لایەنە شیعییەكانیش لەو چێوەیەدا دەبێت.

بابەتی پێشتر

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕوسیا ستایشی ڕۆڵی مام جەلال دەکات

بابەتی دواتر

لاوانی عێراق جامی خۆرئاواى ئاسیا-یان بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share