لاوانی عێراق جامی خۆرئاواى ئاسیا-یان بەدەستهێنا

هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عیراق پلەی یەکەمی لە جامی لاوانى خۆرئاوای ئاسیا بەدەستهێنا.

یاریی کۆتایی جامی لاوانی خۆرئاوای ئاسیا لە یاریگای مەدینە لە بەغدادی پایتەختی عیراق ئەنجامدرا، بەچکەشێرەکانی ڕافیدەین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لوبنان یارییانکرد.

دوای یەکسانبوونی نێوان هەردوو جەمسەر بەبێ گۆڵ، پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان برا، به‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و ئەنجامی (3-2) عیراق بردنەوەی تۆمارکرد.

پێكهاته‌ی لاوانی عیراق له‌ جامی لاوانی خۆرئاوای ئاسیا شەش یاریزانى كوردى لەخۆگرتبوو، لەکۆی پێنج یاریی پاڵەوانێتییەکە توانیان چوار بردنەوە تۆماربکەن.

بابەتی پێشتر

سبەی سەدر و سەرانی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و میلان و ئینتەر وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوون و بۆلۆنیا ڕۆمای ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share