حەلبوسی: هەر سكاڵایەكم لەسەر تۆماربكرێت لە دادگا ئامادە دەبم

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

محەمەد حەلبوسی رایدەگەیەنێت، رێز لە یاسا و دادگا دەگرم و لە عێراقم و هەر كات پێویست بكات لەبەردەم دادگا ئامادە دەبم.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم رایگەیاند، ئەوانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركردووم خۆیان گومانلێكراون و هەڵوێستی ئێمە روونە و هەر سكاڵایەكەم لەسەر تۆماربكرێت وەك هاوڵاتییەك و كەسێكی سیاسی لەبەردەم دادگادا ئامادە دەبم و عێراق جێناهێڵم.

وتیشی ، “چەندین سكاڵا لەسەرم تۆماركراوە ئامادەم وەكو هاوڵاتییەك و كەسێكی سیاسی لەبەردەم دادگادا ئامادەبم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە…
Total
0
Share