نێیمار لە چەند یارییدا بەشداریناکات؟

نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، بەهۆی پێکانی قولەپێی چەپیەوە ماوەی شەش تاوەکو هەشت هەفتە لەیاریکردن دادەبڕێت، لەو ماوەیەشدا چەندین ڕووبەرووبوونەوەی گرنگ لەدەستدەدات.

سێشەممەی ڕابردوو تیمی پزیشکی یانەی پاریس سان جێرمان پشکنینی کۆتاییان بۆ نێیمار ئەنجامدا، هەر لەو ڕۆژەدا یانە فەرەنسییەکە ئاشکرایکرد، ناوبراو شەش تاوەکو هەشت هەفتە دووردەکەوێتەوە.

لەماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەکەی سیلیساودا، یانەی پاریس سان جێرمان شەش یاریی خولی فەرەنسا بەرامبەر یانەکانی نیس، لانس، مۆناکۆ، لۆریان، لیۆن ئەنجامدەدات، هەروەها لەسەر ئاستی ئەوروپی، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر کلەپ بروجی بەلجیکی یاریدەکەن، پێشوەختیش سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە.

دوابەدوای ئەو یارییانە، لە یاریی پاریس بەرامبەر ستاد ڕیمس، بەشداریکردن و گەڕانەوەی نێیمار گومانی لەسەرە، چونکە لەوکاتەدا شەش هەفتەی قۆناغی چارەسەری تێپەڕاندووە و نەزانراوە پێکانەکە بۆ حەوت یان هەشت هەفتە درێژەدەکێشێت یان نا، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات گەڕانەوەی یاریزانەکە بەڕێژەی لەسەراد سەد دەکەوێتە ڕێکەوتی شەشی شوباتی 2022 بەرامبەر یانەی لیل.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

بابەتی دواتر

لیبرۆن جەیمس بەهۆی کۆرۆناوە دووردەخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share