وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لەبارەی خەرجییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونكردنەوەی دا، لەمساڵدا تا ئێستا زیاتر لە 14 ملیار دینار بۆ وەزارەتەكە خەرجكراوە، 183 نووسراویشیان بە هۆكاری جیا ڕەتكراوەتەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی لە ڕوونكردنەوەكەیدا سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكردووە، له سەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كو 24/11/2021 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 369 نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دراوه، كه بڕه‌كه‌ی 14 ملیار و 262 ملێون و 911 هه‌زار و 240 دیناره، ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو 15/12/2021 زیاتر ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی دەشڵێت، هەر لە هەمان ماوەدا، واتا لەسەرەتای ساڵەوە، 183 نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، بەهۆی چەند هۆكارێك، لەوانە، ”هه‌ندێك نووسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه، هه‌ندێكیشیان كه‌موكوڕییان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، بەشێكیشیان بە ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به رێنمایی ژمارە 50 پاڵپشت به بڕیاری ژمارە 14ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌تكراونه‌ته‌وه”.
دیار نییە وەزارەتی دارایی بۆچی ئەم ڕوونكردنەوەیەی داوە، بەڵام لەدوای خۆپیشاندانی خوێندكاران و داواكردنی دەستكردنەوە بە خەرجكردنەوەی دەرماڵە، پرسی خەرجییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توانای وەزارەتەكە و حكومەت بۆ خەرجكردنەوەی دەرماڵە بووەتە بابەت.