داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکرێت بەیاسا ڕێگری لە گرانبوونی دەرمان بکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بە گۆڕینی کۆمپانیای دروستکەری ستیکەری سەر دەرمانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەوپێیە نرخەکەی چەندان بەرامبەری پێشوو بەرزدەبێتەوە، داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکات ڕێگری لێبکات.

لە نوسراوێکدا کە کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له‌ ئێستادا له‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته‌ ڕوو بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان، کە ئەم کۆمپانیایە بۆ هەر سێ ستیکەرێک 60 سەنت وەردەگرێت، لەکاتێکدا کۆمپانیای پێشووتر بەهەمان کوالێتی تەنها 20 سەنتی وەردەگرت.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەدەکات،ئەو کارە دەبێتەهۆی گرانبوونی نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان و هەر جۆرێکی دەرمان 60 سەنت نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، هاوڵاتییان زەرەرمەند دەبن، دەبێت ئەوان بەرپرسیارێتی گرانبوونی دەرمان بەهۆی “تەندەرێکی کەسییەوە” هەڵبگرن.

بەپێی بەدواداچوونی ئەو پەرلەمانتارە، پێشتر دابینكردنی هه‌زار ستیكه‌ر 17 دۆلاری تێچووە و ئێستا هه‌مان ژمارە تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 500 دۆلار، به‌ جۆرێكی دیكه‌ یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی هەزار و 700 دۆلار بووه‌،  دوای ئەو تەندەرە ده‌بێته‌ 50 هه‌زار دۆلار ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتییان.

کاروان گەزنەیی داوا لە دەستەی دەستپاکی دەکات له‌ پێناو مافی گشتی و به‌ پێیی یاسا ڕێگه‌ له‌و كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ بگرن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە كەركوك 14 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

گەرمیان.. داعش هێرشێكی دیكەی بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share