هەرێم و بەغداد ئەمڕۆ گفتوگۆی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكەن

بڕیارە ئەمڕۆ بەغداد میوانداریی یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كۆبوونەوەكەی شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ڕێوشوێنە جێبەجێكارەكانی بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی نوێ دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سەرجەم دۆسیەكانی كەرتی نەوتی هەرێم و لەماوەی ڕابردووشدا كۆبوونەوەی چڕوپڕی لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و ڕاوێژكارە تایبەتمەندەكان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەدات، جەختیشدەكاتەوە ئەنیشتاین زیندووبكەرەوە ناتوانێت سەر لە…
Total
0
Share