عوسمانی حاجی مهحمود لهبارهی دروستكردنی حزب یان ڕهوتێكی نوێ ڕوونكردنهوه دهدات، ڕەتیدەكاتەوە لەوبارەیەوە هیچ بڕیارێك درابێت و تەنها میدیایەكیان دروستكردووە.
لە ڕوونكردنەوەكەیدا عوسمانی حاجی مەحمود ڕایگەیاندووە، لە میدیاكان وا بڵاوكراوەتەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێ و دۆستان حزبێكی سیاسیی ڕاگەیاندووە، بەڵام ناوبراو ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، ئەوەی هەیە لەگەڵ چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسیدا لە گفتوگۆدا بووە بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان.
عوسمانی حاجی مهحمود دووپاتیدەكاتەوە، “لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەر فۆڕمێکی تری سیاسییەوە ھیچ جۆرە بڕیارێك نەدراوە، دروستكردنی ماڵپەڕێكیش تەنھا میدیایەکە و ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستە و بیرکردنەوانەیە، کە لە خەمی دۆزینەوە و بنیاتنانی ھیوا و ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان”.