ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر چه‌كدارێكى گروپه‌كه‌ى ده‌ستى له هه‌وڵی تیرۆركردنى كازمى هه‌بووبێت ده‌ستى لێناپارێزێت. ده‌شڵێت، “تۆمەتبارکردنی گروپەکانی بەرگری یاریکردنە بە ئاگر”.
قەیس خەزعەلى، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق له چاوپێكه‌وتنێكى میدیاییدا ڕایگه‌یاندووه، “ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌كدارێكى عه‌سائیب دەستى له هه‌وڵی تیرۆكردنى كازمى هه‌بووبێت ده‌ستى لێناپارێزم، به‌ڵام تۆمه‌تباركردنى گروپه‌كانى به‌رگری به‌بێ بوونى به‌ڵگه یاریکردنە بە ئاگر و ڕاکێشانى وڵاتە بۆ ئاژاوە و تەنگژە”.
هۆشداریی ئه‌وه‌ش دەدات، دۆخی عێراق بەرەو خراپتر هەنگاودەنێت بەهۆی ناڕەزایەتییه‌كان.
له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت، بەڵگەیان پێشكەشی دادگای فیدراڵی و دەسەڵاتی دادوەری كردووە لەسەر كەموكورتییەكانی كاری كۆمسیۆن کە دەیسلەمێنن دەستكاریی هەڵبژاردنەكان كراوە.
پێشیوایه، جگە لە سێ لایەنی سیاسی، سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەى 10ى ئۆکتۆبەرى ڕابردووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ناڕازین.
قسه‌كانى ئه‌میندارى گشتیى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دواى ئه‌وه‌دێت، بڕیاربوو دوێنێ حکومەتی عێراق هەندێک وردەکاری لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران ئاشکرابکات.