كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە دەبوو بەرامبەر ئیشبیلیە یەكسانبوونایە.
پاش بردنەوەیان لە یانەی ئیشبیلیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد.
كارلۆ دووپاتیكردەوە كە ڕووبەڕووی یانەیەكی بەهێز بوونەوە و لەژێر فشارێكی زۆردا بوون.
دانی بەوەشدا نا كە یەكسانبوون ئەنجامێكی دادپەروەرانە بووە و هیچ یانەیەك شایستەی شكست نەبووە.
ستایشی ئاستی بەرزی ڤینیسیۆس جۆنیۆر-یشی كرد كە بەهۆیەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی بەدەستهێنا.
ئەنچلۆتی ئاشكرایكرد، بۆ یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو كە ڕۆژی چوارشەممە دەكرێت، هەندێك گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەیدا دەكات.