(NBA) فینێکس لە لەیکەرزی بردەوە و بووە دووەمی خۆرئاوا

تیمی فینێکس سەنز لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بە ئەنجامی (108-90) بردنەوەی بەرامبەر تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد.

بەو بردنەوەیە، فینێکس بۆ پلەی دووەمی گروپی خۆرئاوای خولی یانە پیشەگەرەکان سەرکەوت، دوای ئەوەی لەکۆی 30 یاریی وەرزی 2021-2022 25 بردنەوەی تۆماركردووە، هەروەها لە تواناشیاندا دەبێت بە لوتکەی گروپەکە بگەن، بەوپێیەی یارییەک کەمتریان لە گۆڵدن ستەیت واریەرز ئەنجامداوە.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ئیندیانا پیسەرز 96-125 مەیامی هیت

دیترۆیت پیستۆنز 91-105 نیویۆرک نیکس

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 97-111 نیوئۆرلیانز پیلیکانز

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 102-114 داڵاس ماڤرێکس

فینێکس سەنز 108-90 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

بابەتی پێشتر

ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى و مالكى ‏

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بە مەرج دی لێخت دەدات بە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share