مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە

ئەمڕۆ بەرپرسانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ تۆپی ئاڵتون دەدەنە باشترین یاریزانی جیهان، ‏كە بەڕای زۆرێك لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان و ڕۆژنامەنووسەكانی بواری وەرزش، لیۆنێل ‏مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەیە.‏

‏30 یاریزان ڕكابەری لەسەر باڵۆندۆری فرانس فوتبۆڵ دەكەن و ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكدا لە ‏پاریس، براوە دەستنیشاندەكرێت.‏

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی كە پێشتر شەش جار تۆپە ئاڵتونییەكەی بەدەستهێناوە، ‏بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بۆ جاری حەوتەمیش مسۆگەری بكات.‏

مێسی لەمساڵدا ناسناوی كۆپا ئەمریكای بۆ ئەرجەنتین بەدەستهێنا و جامی شای ئیسپانیاشی ‏بردۆتەوە.‏

هەروەها گۆڵكاری خولی ئیسپانیا بووە و گۆڵكار و گۆڵدروستكەری كۆپا ئەمریكاش بووە.‏

ئەم ڕۆژنامەنووسانە دەڵێن مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە:‏

خۆسێ فلیكس دیاز

ماتیۆ مۆریتۆ

فرانسیس ئاگوێلار ‏

بیتۆر كۆزمینیسكی

فیدیریكۆ ڕۆسۆ

لویس ماسكارۆ

ئەندریێس ئۆنرۆبیا

ماریۆ كۆرتیگینیا

ناچۆ بالینسیا

ڕامۆن ئالڤارێز

گۆستاڤۆ لۆپێز

ڕائول ڕۆیز

ماركۆس لۆپێز

بین یان – ڕۆژنامەنووسی چینی

جۆردی مارتی

ئەم ڕۆژنامانە دەڵێن مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە:‏

ماركا

لیكیپ

لاگازێتا

ئاس

سپۆرت

موندۆ

ئۆلێ

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی: شایستەی بردنەوە نەبووین

بابەتی دواتر

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share