“هەمووان کەوتنی ئێمەیان دەوێت و نامەوێت پەشیمانی دەرببڕم”

 

بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵ، ڤێرجیل ڤان دایک لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە بەردەوامبوون لە لوتکەی پریمەرلیگ بەبێ هاندەران زەحمەتە.

ڤێرجیل ڤان دایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی “نۆ پاشیەن نۆ پۆینت”ی تایبەت بە ” بی بی سی ساوندس”، بۆچوونی خۆی لەبارەی یانەی لیڤەرپوڵ و ئاستی ململانێکردنەکانی ئەم وەرزە دەردەبڕێت.

بەرگریکارە زەبەلاحەکەی هۆڵەندا دەڵێت، ” پێموابێت هەوڵدان بۆ بەردەوامبوون لە لوتکە قورسترین کارە کە ئەنجامبدرێت، ژیان بەو شێوەیە دەگوزەرێت، بەتایبەت لە ڕۆژانی ئێستادا کە هەمووان بەپەرۆشن بۆ کەوتنەخوارەوەی ئێمە لە لوتکە، دەمەوێت هەرچی لە توانامدابێت پێشکەشی بکەم بۆ ئەوەی دواتر هەست بە پەشیمانی نەکەم”.

ڤان دایک لە بارەی ئەنجامەکان و ئاستی لیڤەرپوڵەوە دەڵێت، ” نامەوێت لەدوای وازهێنان پەشیمانی دەرببڕم، چونکە ئەوە خراپترین هەستە بۆ کەسێک کە لە بوارەکە دووردەکەوێتەوە، زۆرمان هەوڵدا تا بووینە پاڵەوان، بە دڵناییەوە داهاتوو زەحمەت دەبێت، پێویستە وەک یاریزانانی لیڤەر تاموچێژ لەم ساتانە وەربگرین و هەوڵی گەڕانەوە بدەین”.

زەبەلاحە هۆڵەندییەکە ئاماژە بە گەرموگڕی یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز دەکات لەکاتی ئامادەبوونی هاندەران، هەروەها ئەو بێدەنگییەی بەسەر ڕکابەرانیان هێناوە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان، کاتێک هاندەران لەناو یاریگا بوونیان هەبووە.

ڤان دایک دەڵێت، ” لە کاتە ناهەموارەکاندا هاندەران ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن، بەهەمان شێوە لە ساتە خۆشەکاندا، کاتێک گۆڵت لەسەر تۆماردەکرێت گڕوتینت پێدەدەن بۆ گەڕانەوە، کە گۆڵیش تۆماردەکەیت ڕکابەر تێکدەشکێنن، ئەوە حاڵی هاندەرانی هەموو یانەیەکە، بەڵام بۆ ئێمە زیاتر لە هەمووان بوونی هاندەران گرنگە، تەنانەت ڕکابەرانیش لەوە تێدەگەن ئامادەبوون لە ئانفێڵد ڕۆدز چەند قورسە، هیوادارم بە زووترین کات دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت و هاندەرانمان بگەڕێنەوە، چونکە پێویستمان پێیانە”.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی لیڤەرپوڵ بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا لە ڤێلاپارک، یانە سوورە پاڵەوانەکەی ئینگلتەرا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرانبەر بە دوو دۆڕاندنی تۆمارکرد، ئەم ئەنجامەش فشاری تووندی لەسەر یاریزانان دروستکردووە لە پێناو گەڕانەوەیەکی بەهێزدا.

بابەتی پێشتر

پڕۆسەی واژوو کۆکردنەوە لە دژی سەرۆکی بارسا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

مۆدریچ لە پێناو بەردەوامبوون لە ڕیاڵ مەدرید هەموو شتێک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ تەنها بە نونێزەوە ناوەستێت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی ئێکسپرێس”، داروین…
Total
0
Share