بایرن میونشن لەبارەی هالاندەوە بڕیاری کۆتایی دا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بڕیاریداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەوریجی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (Esport3)ی ئیسپانی، دوای تاوتوێکردنی بابەتی کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕمی بەتوانا بۆ جێگرتنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ستافی کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن بڕیارداوە بچێتە ناو هاوکێشەی هالاندەوە.

بڕیارەکە بریتی بووە لە هەوڵدان بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئەو هەنگاوەش دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆسەر یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی، کە بەهەمانشێوە خواستیان لەسەر یاریزانەکەیە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەو بڕیارەی یانە باڤارییەکە دەریدەخات داهاتووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ناڕوونە، بەدووریش نەزانراوە لە بایرنەوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە سێ هێرشبەرە بێسوودەکە دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share