بەڕێوبەرایەتیی ژیانی کێوی سه‌ربه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له ئه‌مریكا پشكنینى كۆرۆنا بۆ ئاژه‌ڵی ئاسك ده‌كات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه دژه‌ڤایرۆس له‌و ئاژه‌ڵانه‌دا دروستبووه.
میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، بەڕێوبەرایەتیی ژیانی کێوی سه‌ربه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزی ڕاوكردندا ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستیانكردووه به پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئاژه‌ڵانی ئاسك له چه‌ند ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، لە توێژینەوەیەکدا كه لەمانگی ته‌مموز كراوه، پشکنینى خوێن بۆ 481 ئاسکی ویلایەتەکانی ئیلینۆی، میشیگان، نیویۆرک و پەنسلڤانیا كراوه، لە 33٪یان دژەڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا دۆزراوەتەوە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینەوەیە، “ڕووننه‌بووه‌ته‌وه چۆن ئاسکەکان تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیه زاناكان پێیانوابووه ئاسكه‌كان لە ڕێگای مرۆڤەوە یاخود ژینگە یان ئاسک یان ئاژەڵی دیکەوە بۆیان گوازرابێتەوە”.
توێژینەوەکە ئاشكراشیكردووه، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی هەن، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسک و گیاندارانی دیکەوە بۆ مرۆڤ لە ئاستێکی نزمدایە.