قوباد تاڵەبانی: هێشتا مەترسیی داعش ماوە

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ هێرشەکەی ‏شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “ئەو هێرشانە دەیسەلمێنن ‏مەترسییەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییە هەر ماوە”.‏

قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان ‏دەخوازێت.

‏لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن هێشتا مەترسی ئەو گروپە ‏تیرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێشمەرگە و سوپاى عێراق ‏و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ ‏و دزەکردنی چەکدارانی داعش”. ‏

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە، زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر ‏بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.‏

بابەتی پێشتر

ڕەفیقی وێنەگر.. گەنجینەی وێنە و یادگارییەکان

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی كەركوك ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share