کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بۆ ساڵی 2024 بکەن، سەردانی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێم بکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لەو کەسانە کردووە کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە بەشێوەی سەربەخۆ بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاریەکانیان لە رۆژی 5ی ئازار بۆ 14ی ئازار سەردانی کۆمسیۆن بکەن.

دەشڵێت، “پێویستە لەسەر پاڵێوراوی تاک سەردانی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکەی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی ناوی بەکارھێنەر و وشەی نھێنی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە کاندیدکردن.”

ئەمەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی راگەیەندراوی پێشووتری کۆمسیۆن، هەر ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەتی کراوەتەوە و تا رۆژی 14ی ئازار کراوە دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

فەرەنسا وەک یەکەم وڵات مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستووردا جێگیرکرد

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share