لیژنەی پەروەردە: پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کێشەی دامەزراندنی وانەبێژانی چارەسەر نەکردووە

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکردنی دەڵێت، “پڕۆژە یاساکە کەموکوڕیی زۆری تێدایە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەنەکراون”.

لەبارەی ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکەوە موسلیم عەبدوڵا قەسرێ جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژە یاساکە چوارم جاریەتی هەموار دەکرێتەوە ، تا ئێستاش کەمکوڕیی زۆر و پابەندیی کەمی تێدایە.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە داوامان کردبوو کێشەی وانەبێژان و دامەزراندنیان چارەسەربکرێت، بەپێی خزمەت و خاڵبەندیی مافی دامەزراندنیان چارەسەر بکرێت و دیاریبکرێت، بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە و داواکارییەکەمان جێگەی نەکراوەتەوە”.

بەپێی لێدوانی موسلیم عەبدوڵا قەسرێ، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان داوایانکردووە بە خاڵبەندی و بەپێی خزمەت و ئەزموون مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنرێن و هەر مامۆستایەکی وانەبێژ گەیشتە ئەو ئاستە و مەرجەکانی تێدابوو بەردەوامبن لە دامەزراندنیان.

جێگری سەرۆکی لیژنەکە وتی، لە یاساکەدا تەنها باس لەوە کراوە کە لە ئەگەری دامەزراندندا پێشەنگی دەدرێت بە مامۆستایانی وانەبێژ، “ئەوەش چارەسەر نییە”.

باسی لەوەشکرد، پڕۆژە یاساکە کەمترین پابەندیی خستووەتە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە لەڕووی داراییەوە، وەک دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان یان هەر پابەندییەکی دیکە.

لە پڕۆژە یاساکەدا ڕێکخستنەوەی میلاکاتەکان لە کەرتی حکومی و تایبەتدا کراوە، مەرجەکانی بوون بە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار دیاریکراوە، هەروەها لایەنی ئیداری و دارایی وەزارەتی پەروەردە تیشکی خراوەتەسەر.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە باسی لە لایەنی باشی پڕۆژە یاساکە کرد، کە ڕێگە دەدات بە ژمارەیەکی زیاتر توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان لە قوتابخانەکاندا دابمەزرێنرێن کە ئێستا ژمارەیان زۆر کەمە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بابەتی دواتر

تیتی پشتگیری ڤینیسیۆس دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
Total
0
Share