ڕیاڵ یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ و بایرن ١١ گۆڵیان تۆمارکرد

 

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ شه‌ش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌رمیلان برده‌وه‌.

له‌ یاریگای دی ستیفانۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی کرد، یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌که‌کانی 25، 33، 80 که‌ریم بنزیمه‌، سێرجیۆ ڕامۆس، ڕۆدریگۆوه‌ تۆمارکران، دوو گۆله‌که‌ی ئینته‌رمیلانیش له‌ خوله‌که‌کانی 35 و 68 به‌پێیه‌کانی لاوتارۆ مارتینێز و ئیڤان پێریسیچه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مونشنگلادباخ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ چووه‌ پله‌ی یه‌که‌م و ڕیاڵ مه‌درید به‌ چوار خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت. هه‌روه‌ها شاختار به‌ چوار خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌م و ئینته‌ر به‌ دوو خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو.

له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ ئه‌نجامێکی فراوان (5-0) بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد و لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می به‌ نۆ خاڵه‌وه‌ مسۆگه‌رکرد.

گۆڵه‌کانی لیڤه‌ر له‌ خوله‌که‌کانی ١٦، ٣٣، ٤٧، ٤٩، ٥٥ له‌لایه‌ن دیێگۆ جۆتا (هاتریک)، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێوه‌ تۆمارکران

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

ڕێدبول سالزبۆرگ 6 – 2 بایرن میونشن

ڕیاڵ مه‌درید 2 – 3 ئینته‌رمیلان

مانچسته‌ر سیتی 0 – 3 ئۆڵۆمپیاکۆس

پۆرتۆ 0 – 3  مارسیلیا

میتیلاند 2 – 1 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

ئاتالانتا 5 – 0  لیڤه‌رپوڵ

بابەتی پێشتر

مونشنگلادباخ شاختاری تێکشکاند و ئه‌تله‌تیکۆ به‌ یه‌ک خاڵ له‌ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه‌

بابەتی دواتر

دۆلارى ئەمریکى لە چییەوە هاتووە و بۆچى نیشانەى $ی لەسەرە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share