له‌ دووه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ له‌ ڤیاڕیاڵی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 15ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ یاریگای لا سیرامیکا میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی بارسا کۆتاییهات.

گۆڵی پێشه‌نگی به‌رشلۆنه‌ له‌ خوله‌کی 48 له‌لایه‌ن فرینکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندییه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن ساموێل چیکویزی-یه‌وه‌ تۆمارکرا، له‌ دواین ساته‌کاندا (خوله‌کی 88) مێمفیس دیپای گۆڵی دووه‌م و له‌ خوله‌کی 93 به‌ لێدانی سزا فیلیپی کۆتینیۆ گۆڵی سێیه‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یارییه‌که‌یان‌ تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ڤیاڕیاڵ به‌ 16 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 12 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند.. چوار پێشمەرگە بریندارن‏

بابەتی دواتر

ڤینیزیا 0-2 ئینته‌ر میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share