پێشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند.. چوار پێشمەرگە بریندارن‏

بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار

چەكدارانی داعش لە سنووری كوڵەجۆ هێرشیانكردووەتە سەر پێشمەرگە، هێرشەكەیان تێكشكێنراوە و چوار پێشمەرگە برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنووری کوڵەجۆ دا”.

“بەداخەوە، چوار پێشمەرگە بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە”، وەزارەتی پێشمەرگە وادەڵێت، دڵنیاییش دەدات لەوەی “لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە”.

لای خۆیەوە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، لە هێرشەكەدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون و دووانیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، قسە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەكیش هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
Total
0
Share