جەست فۆنتەین.. باشترین گۆڵکاری مێژووی مۆندیال

جەست فۆنتەین، ئەفسانەی فەرەنسا و ئەو یاریزانەی لەسەردەمی خۆیدا ڕیکۆردێکی تۆمارکرد، هەرگیز لە بواری تۆپی پێدا تۆمارناکرێتەوە.

فۆنتەین دایکی ئیسپانییە و باوکی فەرەنسییە، لە مەغریب لەدایکبووە و بۆ یەکەمجار لە یانەی کازابلانکای مەغریبی یاریکردووە، دواتر بۆ یانەکانی نیس و ڕیمس.

بەر لە مۆندیالی 1958 تەنها پێنج یاری بۆ فەرەنسا کردبوو، بەڵام لە 26 یاری خولی فەرەنسا تۆمارکەری 34 گۆڵ بوو، یاریزانەکە بەهۆی پێکانەوە پێش مۆندیال پشوویەکی درێژخایەنی وەرگرت بۆیە زۆر ئاماژەی بۆ نەدەکرا.

بەڵام لە یەکەم بەشداریی مۆندیالدا، لە شەش یارییدا توانی 13 گۆڵ تۆماربکات، (پاراگوای – هاتریک)، (یوگوسلاڤیا 2)، (سکۆتلەندا 1)، (ئێرلەندای باکوور 2)، (بەرازیل 1).

بۆ ئەوەی ڕیکۆردی ساندۆر کۆچسیز بشکێنێت، کە 11 گۆڵی لە مۆندیالی 1954 تۆمارکردبوو، پێویستبوو سێ گۆڵی دیکە تۆماربکات.

لە یاری پلەی سێیەمدا ڕوبەڕووی ئەڵمانیا بووەوە و توانی چوار گۆڵ تۆماربکات، تەنانەت دەیتوانی ڕێژەکە بەرزتریش بکاتەوە، چونکە ڕێگەیدا کۆپای هاوڕێی پەناڵتییەکی ئەژمارکراو ئاڕاستەبکات.

هیچ یاریزانێک لە مێژووی تۆپی پێ و مۆندیالەکاندا هاوشێوەی فۆنتەین 13 گۆڵی تۆمارنەکردووە، تەنانەت یاریزانانی سەردەمی نوێ لە نمونەی کلۆزە و ڕۆناڵدۆی دیاردە، لە یەک وەشانی مۆندیال نیوە هێندەی ئەو ژمارەیەیان تۆمارکردووە.

یەکێک لە چیرۆکە سەیرەکان ئەوەیە، لەو سەردەمەدا خەڵاتی گۆڵکار نەبووە تاوەکو پێی ببەخشرێت، دوای 40 ساڵ لە پڕۆگرامێکی تایبەتدا گاری لینیکەری ئەفسانەی ئینگلتەرا خەڵاتێکی تایبەتی پێبەخشی، ئەم یاریزانە ئەفسوناوییە تەنانەت پێڵاوی یاریکردنی تایبەتی نەبووە یاری پێوەبکات، بۆ ئەوەی بتوانێت لە مۆندیالی 58 بێکیشە یاریبکات، پێڵاوی هاوڕێیەکی بەناوی ستیفانی برویی بە قەرز وەرگرتووە.

فۆنتەین تاوەکو ئێستا زیندووە، تەمەنی 87 ساڵە و لە شاری تولوز دەژی.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە داواكارییەكی لە ئێران هەیە

بابەتی دواتر

نوری چی بەسەرهات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share