(ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

یوڤانتۆس له‌ ئالیانز ستادیه‌م میوانداریی یانه‌ی ئاتالانتای کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی میوان توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی ئاتالانتا له‌ خوله‌کی 28 له‌لایه‌ن دوڤان زاپاتای کۆڵۆمبییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئاتالانتا ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 28 و له‌پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خانمه‌پیره‌که‌ به‌ 21 خاڵه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی شه‌شه‌مدا مایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌کانی ئیمپۆلی، ڤیرۆنا، لازیۆ، فیۆرنتینا، بۆلۆنیا، هاوڕێیانی دیبالا پێگه‌که‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

بابەتی پێشتر

ئه‌نجامى تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی ده‌كرێـت

بابەتی دواتر

کەسێک لەکاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share