“مۆ” ماڵئاوایی دەکات

ڕاکەری ئەفسانەیی بەریتانیا و جیهان، محەممەد فەڕەحی ناسراو بە “مۆ”، مانگی ئەیلولی ئەمساڵ وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

“مۆ” ئاشکرایکردووە، کە لە مانگی ئەیلولی 2023 و دوای ئەنجامدانی نیوە ماراسۆنی (Great North Run) وازهێنان لە بواری گۆڕەپان و مەیدان ڕادەگەیەنێت.

بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندووە، “بەشێک لە من دەیەوێت بگری، چونکە پڕاوپڕم لە هەستی وەرزشیی و بەم نزیکانە ئەو هەستە لەدەستدەدام، نیوە ماراسۆنی Great North Run دوایین ڕاکردنی من دەبێت، ماڵئاواییتان لێدەکەم.”

ڕاکەرە (40) ساڵەکە خاوەنی چوار میدالیای زێڕینی ڕاکردنی ماوە درێژی ئۆڵیمپیادە، پێش “گرەیت نۆرز ڕەن” بەشداریی پێشبڕکێی مانچستەر دەکات، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی 21ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، ماراسۆنی “گرەیت نۆرز ڕەن”یش لە مانگی نۆی ئەمساڵ (2023) لە شاری لەندەن سازدەکرێت.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی بردنی ملیاران دۆلارە<br> سكاڵا لەسەر ئاشتی هەورامی و كۆمپانیای كار تۆماركرا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ کڕینی مێسی دەبێت (4) مەرج جێبەجێبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share