کێن ئەو کوردانەی ناویان لە پەرلەمانانی جیهاندا هەیە؟

زۆرن ئەو کەسانەی لەناو سیستمە دیموکراسییە جییهانییەکاندا خۆیان جێکردووەتەوە، تا سیستمێک لە جیهاندا زیاتر دیموکراسی بێت زیاتر دەرفەت دەداتە هەرکەسێک کە بیەوێت تێیدا ڕۆڵبگێڕێت، ئەمڕۆ کورد لە بەشێک لە پەرلەمانەکانی جیهاندا خۆی جێکردووەتەوە و کوردانی باکور و ڕۆژهەڵات زیاتر خۆیان گەیاندووەتە پەرلەمانەکانی جیهان.

کوردەکانی ناو پەرلەمانەکانی جیهان کێن؟

Swedish lawmakers hand government extra powers to fight coronavirus

ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ گەیشتن بە پەرلەمانەکانی ئەوروپا و بەریتانیا کاندیدکرد، زیاترن تا پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکان، لە دوای ساڵانی 90ەوە ئیتر کوردەکان خۆیان لە سیستمی پەرلەمانی و ئەنجومەنی شارەوانییەکان نزیک کردەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەند خولێکی پەرلەمانی سویددا بەردەوام ناوی چەند کاندید و سەرکەوتوویەکی کورد بینرداوە، لە دوو خولی پەرلەمانی وڵاتەکەدا هەریەک لە (جەبار ئەمین، ئامینەی کاکاباوە) ئەندامی پەرلەمان بوون، ئەگەرچی ئێستا ئامینەی کاکەباوە بەردەوامە لە پەرلەمانی سوید و کاریگەریشی هەبوو لەسەر یەکلاییبوونەوەی لیستی زۆرینە.

جگە لە ئامینەی کاکە باوە و جەبار ئەمین هەریەک لە لاوێن ڕێدار، رۆزا گوچلو هێدین، سەرکان کوسێ خۆیان لە پەرلەمانی سوید نزیک کردەوە.

لە هەڵبژاردنەکەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی ئەڵمانیاشدا چەند کەسێکی بەڕەگەز کورد خۆیان گەیاندە پەرلەمانەکە وەک، قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز، کاندیدی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، جانان ئیبراهیم، لەسەر لیستی پارتی سەوز، کاندیدی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.

ناوی کوردێک لە بەریتانیا تەنها لەناو پەرلەماندا نەمایەوە، بەڵکو خۆشی گەیاندە حکومەتی وڵاتەکە، ئەگەرچی “نەدیم زەهاوی” دووجار وەک ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دواجار وەک یاریدەدەر لە وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا کاریکرد، جگە لەو لە پەرلەمانی بەریتانیا ناوی “ئیبراھیم دوگوش، فێریاڵ کلارک و کاوە بەھەشتیزادە” وەک سێ کوردی دیکە بیسترا.

Natspec welcomes Nadhim Zahawi as new Education Secretary - Natspec

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی وڵاتی نەرویجدا باسی کورد و سەرۆکی پەرلەمانەکە بووە پرسی هاوڵاتییانی کورد، لەگەڵ ئەوەش ئەو کەسە و کەسوکارەکەی خۆیان بەکورد نازانن.

مەسعود قەرەخانی، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج لە پارتی سۆشیال دیموکراتی کرێکار رۆژی پێنجشەممە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران وەکو سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، بەڵام کەسوکارەکەی دەڵێن، ئەوان لە شارە فارسییەکان وەک تاران ژیاون و خۆیان بە نەتەوەیەکەوە نابەستنەوە.

جگە لە مەسعود قەرەخانی، مانی حسێنی خەڵکی قامشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەحەر ئایدارخەڵکی باکوری کوردستان خۆیان گەیاندووەتە پەرلەمانی نەرویج.

تەنها ئەو ناوە کوردانە لەناو پەرلەمانانی جیهاندا نەبوو، بەڵکو کچێکی گەنجی تەمەن 21 ساڵی کورد، بەناوی “لەنیا تەها کەریم” خۆی گەیاندە پەرلەمانی ئایسلەندا و بوو بەیەک پەرلەمانتاری گەنجی پەرلەمانەکەی، وەک چۆن یەکەمین کوردی باشوری کوردستانە لە پەرلەمانی ئایسلەندا.

هەر لەو هەڵبژاردنەدا بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو بەربژێرە ژنانەی گەیشتنە پەرلەمان زیاتر بوو لە پیاوان. کچە کوردێکی ئەو وڵاتەش بە ناوی لەنیا تەها کەریم، تەمەن 21 ساڵ، وەک گەنجترین ئەندام پەرلەمانی ئایسلەند هەڵبژێردرا.

Open online meeting about racism in Iceland | RÚV

بابەتی پێشتر

سێیه‌مین خولى پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى بۆ كتێب كۆتاییهات

بابەتی دواتر

دوو ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share