کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی کورد کە ژمارەیان 176 کۆچبەر بوو، لە فڕۆکەخانەی میسنکی بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆکەوە، زیاتر لە 600 کۆچبەری کورد و عێراقی لە بێلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دابەزین.
کۆچبەرە کوردەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کارئاسانییان بۆکراوە بۆ گەڕانەوە.
ئەوە دووەم کاروانی کۆچبەرانی کوردە، کە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە پایتەختی ئەو وڵاتە و پاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەشێک لەو هاوڵاتییانە ئاماژە بە دۆخی سەختی سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەکەن، کە ئەوان ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەسەر سنوورەکانن، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان دیاربێت.