راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:11 خولەک رووداوێکی تەقەکردن لە شاری رانیە لە گەڕەکی مامۆستایان هەبووە و تەقە لە ماڵێک کرا، رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کۆنترۆڵکرا.

باسی لەوەکردووە کەمێک دوای رووداوی یەکەم  لە گەڕەکی کێوەڕەشی رانیە رووداوێکی دیکەی تەقەکردن روویدا و ئەویش کۆنترۆڵکرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دوو کەس لە سەر هەردوو رووداوی تەقەکردنەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون کە هەردووکیان کارمەندی هێزە ئەمنیەکانن.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو کارمەندەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر رێگای دوكان-سلێمانی ژنێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هەولێر.. هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەردەم دادگا جێگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share