ئیتاڵیا کچە بەناوبانگە ئەفغانییەکەی داڵدەدا

دوای زیاتر لە 30 ساڵ  لە گرتنی وێنەیەکی و بڵاوکردنەوەی لە بەرگی یەکەمی گۆڤاری ناشیۆناڵ جیۆگرافیکدا، “شەربەت گوڵ” ئەو کچەی بەهۆی چاوەکانییەوە بەناوبانگ بوو، لەلایەن ئیتاڵیاوە داڵدەدرا.

نووسینگەی ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “شەربەت گوڵ گەیشتووەتە ئیتاڵیا و ئێستا لە ڕۆمای پایتەختە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیادا هاتووە، “لە دوای بە دەسەڵاتگەیشتنی چەکدارانی تاڵیبان، کۆمەڵێک وڵات داوایان لە ئیتاڵیا کرد، هاوکاریی شەربەت گوڵ و هەندێک ئەفغانی بکات، بۆیە حکومەتی ئیتاڵیا ئەو ئامادەکارییەی کرد و هاوکاری پێشکەشکرد، لەو چێوەیەشدا شەربەت گوڵ گەیشتووەتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا”.

ستیڤ مەک کۆری، فۆتۆگرافەری ناشیۆناڵ جیۆگرافیك یەکەم جار لە ساڵی 1984 وێنەی شەربەت گوڵی 12 ساڵەی گرت و لەسەر بەرگی گۆڤارەکەدا بڵاویکردەوە، بەوەش هەموو جیهان ئەو کچە ئاوارە ئەفغانییەیان بینی.

دواتر ستیڤ مەک کۆری، پاش 17 ساڵ گەڕان بەدوای شەربەت گوڵ لە ساڵی 2002 ئەوی دۆزییەوە، لەکاتێکدا دایکی سێ منداڵ بوو، مەک کۆری توانی مێردەکەی ڕازیبکات کە پەچەکەی لابدات و وێنەیەکی دیکەی بگرێت. ئەگەرچی ئەوکاتە بەهۆی سەختیی ژیانییەوە جوانییەکەی وەک جاران نەمابوو.

ناشیۆناڵ جیۆگرافیك بە دانانی ئەو دوو وێنەیەی لە تەنیشت یەک شەربەت گوڵی کرد بە سیمبوڵی دوو دەیە ڕەنج و نەهامەتیی کۆچبەرانی ئەفغانی، لەکاتێکدا نیگای هەردوو وێنەکە لای بینەر ئەو ڕەنجە بەڕوونی ئاشکرادەکەن.

شەربەت گوڵ ماوەی 40 ساڵە وڵاتەکەی لەناو جەنگ و کێشمەکێش و بارووتدایە و ئەو وەک منداڵانی قوربانییانی جەنگ تەماشادەکرێت.

ایتالیا به شربت گل 'مونالیزای افغان' پناه داده است - BBC News فارسی

بابەتی پێشتر

وێنە.. کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە هەولێر

بابەتی دواتر

لەبارەی کۆچبەرانەوە بەریتانیا نامەیەک بۆ فەرەنسا دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share