دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتین و جیهان، بارودۆخی ته‌ندروستی تێکچووه و ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین کراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبراو تووشبووی کۆرۆنا نییه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ژه‌مه خۆراک و خواردنه‌وه کحولییه‌کان و به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری قورسه‌وه بارودۆخی ته‌ندروستی تێکچووه.
پاڵه‌وانی مۆندیالی 1986 سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له بۆینس ئایرس کراوه بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینه‌کان، پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونی تاوه‌کو بارودۆخی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ئاسایی بکرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر لیۆپۆڵدۆ لوکی، پزیشکی تایبه‌تی ئه‌فسانه‌که، ده‌ڵێت، ” به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ماوه‌ی سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه، بارودۆخی باش نییه و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی دروستکردووه، ئه‌و دۆخه‌ی تێیکه‌وتووه به دڵی که‌س نییه و ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی بده‌ین، کاتی ئه‌وه‌یه یارمه‌تی بده‌ین، دیێگۆ که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌ته، هه‌ندێجاریش به‌و شێوه‌یه ده‌رناکه‌وێت، دڵنیام ده‌توانێت هه‌زارجار له ئێستا باشتربێت و سه‌ردانیکردنی نه‌خۆشخانه یارمه‌تی ده‌دات، به‌ڕاستی قورسه مارادۆنا بیت”.
پزیشکه‌که له کۆتاییدا دووپاتیده‌کاته‌وه، ئه‌فسانه‌ی زیندووی ئه‌رجه‌نتین تووشی کۆرۆنا نه‌بووه، به‌ڵکو ناساغیهکهی بۆ بابه‌تی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاماده‌نه‌بووه زانیاری به میدیاکان بدات.