(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و یونایتد دوو خاڵی لەدەستدا

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر فولهام ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “کراڤین کۆتاج” بووە میوانی فولهام.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 21، 26، 45 لەلایەن گابریێل ماگالیس، گابریێل مارتینێلی، مارتن ئۆدیگاردەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ بەرامبەر بە ساوسهامپتۆن یەکسانبوونی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی (66) خاڵ و جیاوازیی پێنج خاڵ لە مانچستەر سیتی، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، هەروەها یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی (50) خاڵ لە پلەی سێیەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

لە "یەكپەنجەرە"دا هاوڵاتی مامەڵەكەی دەدات بە فەرمانبەر و بە تەواوكراوی وەریدەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پلاسخارت مەترسییەك رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share