ئیتۆ بە (90) هەزار لە زیندان و دۆسیەی کچەکەی ڕزگاری بوو

ساموێل ئیتۆ، گەیشتە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی (90) هەزار یۆرۆ بە کچەکەی، ئیریکا دۆ ڕۆزاریۆ نیڤێس بدات.

ئاژانسی “ئی ئێف ئی” ئاشکرایکردووە، دادگا لە ساڵی 2022وە بە شێوەیەکی یاسایی ئێریکا-ی وەک کچی ئیتۆ ناساندووە، لەو کاتەوە ئەفسانەکەی کامێرون فەرمانی پێکراوە مانگانە بڕی 1400 یۆرۆی بۆ تەرخانبکات، بەڵام فەرمانەکەی پشتگوێ خستووە.

دوای ئەوەی پارێزەرانی ئێریکا سکاڵای یاساییان لەسەر ئیتۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن تۆمارکرد، نزیکبوون لەوەی بۆ ماوەی 12 ساڵ بە زیندانیکردن بدەن، دواجار ئەفسانەکە قایلبوو بە بڕی (90) هەزار قەرەبووی کچەکەی بکاتەوە.

ئیتۆ لە ساڵی 1998 لە یانەیەکی شەوانە لە مەدرید دایکی ئێریکای ناسیوە، لە هەمان ساڵدا دووگیان بوو و لە ساڵی 1999 ئێریکا لەدایک بووە، بەڵام ئیتۆ ئامادە نەبووە دانی پێدابنێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: لە کابینەی نۆیەمدا دوو پرۆژەی ستراتیژیم نەدیوە لە هەڵەبجە و سلێمانی تەواو بووبێت

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ یاساشکێنی بۆ دیکلاین ڕایس دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share