كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى وێستگه تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه، ئەنجامەكان هاوتا بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ”ئەمڕۆ وێستگە تانەلێدراوەکانی دوایین پارێزگای عێراق، کە پارێزگای نەینەوا بوو، بەدەست ژمێردرانەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکانی پارێزگاكه 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی بوون”.
كۆمسیۆن سەرجەم ئەنجامەکانی بۆ دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزكردووەتەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان.
ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن هیچ ئاماژەیەكی بەو وێستگانە نەكردووە كە پێشتر بڕیاردرابوو بەهۆی دووبارەبوونەوەی دەنگ و پەنجەمۆر تیایاندا، ئەنجامەكانیان ڕەتبكرێنەوە.
پێشتر ڕاگەیەندرابوو، بەهۆی ڕەتكردنەوەی ئەو وێستگانە لە موسڵ، هاوپەیمانیی كوردستان (یەكێتی) كورسییەكی لە موسڵ بردووەتەوە و پارتی كورسییەكی كەمكردووە.