وەزارەتی ناوخۆ: دوو تۆمەتباری کوشتن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کوشتن، ڕفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەردوو پارێزگای زیقار و کەرکوک دەستگیرکردووە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکانەوە بڵاویانکردەوە، “هێزە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی زیقار لە چالاکییەکدا ژنێک کە تەمەنی لە سی ساڵیدایە دەستگیرکركردووە کە ماوەی ساڵێکە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی منداڵ داواکراوە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “ئەو ژنە تۆمەتبارە بەوەی گرووپێکی مافیای بە هاوکاریی ژنێکی دیکە دروستکردووە کە لە سەرەتای ساڵی 2020 دەستگیرکراوە بە هەمان تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ”.

هەروەها لە راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، “هێزەکانیان گومانیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری دایۆ کردووە لە کەرکوک و شوێنی کەوتوون دوای دەستگیرکردنیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی تیایدا بوون تۆمەتبارن بە کوشتن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ب. ع. م)، داواکراوە بە ژمارەیەک فەرمان بە تۆمەتی کوشتن و یەکێکە لە ترسناکترین تاوانبارەکانی کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی 580 سزادراو دەردەكەن كە‌ به‌هۆكاری سیاسی دورخراونه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share