دوای 10 ساڵ لە رفاندنی فەوزییە گەڕێندرایەوە باوەشی خێزانەکەی

فەوزییە کچێکی وردیلانەی تەمەن 21 ساڵانەی ئێزدییە دوای 10 ساڵ لە رفاندنی و دوورکەوتنەوەی لە خێزان و کەسوکارەکەی توانرا بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە.

فەوزییە حەیدەر سیدۆ، لە ساڵی 2014 دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر شەنگال رفێندرا کە ئەو کاتە تەمەنی تەنها 11 ساڵان بوو.

لە دوای رفاندنی چەندین جار کڕین و فرۆشن بەو کچە ئێزدییەوە کراوە و چەندین وڵاتی هەرێمی پێکراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، ماوەی چوار مانگە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو کچە دەستیپێکردووە تا دواجار توانرا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە لای کەسوکارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی واژووی لەسەر داواكاریی پەرلەمانتاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران ‏نەكردووە

48 پەرلەمانتار واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی دەرماڵەی ‏خوێندكاران، فراكسیۆنەكانی پارتی و پێكهاتەكان واژوویان لەسەر داواكە نەكردووە…
Total
0
Share