یورۆپا لیگ.. ئەمشەو ناسنامەی بەشێك لە تیپە سەركەوتووەكان دەردەكەوێت

ئەمشەو گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی یورۆپا لیگ بەڕێوەدەچێت و چەند یارییەكی ‏گرنگ ئەنجام دەدرێن.‏

یانەی وێستهام-ی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕاپید ڤییەنا-ی ‏نەمسایی دەبێتەوە.‏

وێستهام بە 10 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و ڕاپید-یش لە پلەی چوارەمدایە و ‏تەنها سێ خاڵی هەیە.‏

لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی گالاتەسەرای توركی و مارسیلیای فەرەنسی ڕووبەڕووی ‏یەك دەبنەوە، گالاتەسەرای 8 خاڵی هەیە و پێشەنگە، مارسیلیای فەڕەنسیش بە چوار خاڵ ‏سێیەمە.‏

لە یاریی لووتكەشدا هەردوو یانەی مۆناكۆ-ی فەرەنسی و ڕیاڵ سۆسیداد-ی ئیسپانی ‏بەیەكدەگەن.‏

مۆناكۆ 8 خاڵی هەیە و پێشەنگە، سۆسیدادیش بە 6 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.‏

یارییەكانی یورۆپا لیگ (ئەمشەو)‏

بایەرلیڤەركوزن – سێڵتیك 8:45‏

ڕاپید ڤییەنا – وێستهام 8:45‏

گالاتەسەرای – مارسیلیا 8:45‏

لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ – لازیۆ 8:45‏

مۆناكۆ – ڕیاڵ سۆسیداد 11:00‏

ئۆڵۆمپیاكۆس – فەنارباخچە 11:00‏

ئینتراخت فرانكفۆرت – ڕۆیال ئینتۆیرب 11:00‏

لیستەر سیتی – لیگا وارشۆ 11:00‏

بابەتی پێشتر

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

بابەتی دواتر

گواردیۆلا پیرۆزبایی لە یاریزانەكانی مانچستەر سیتی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share