لە تۆپی نەداوە و نزیکی پێنج ملیۆنی لە بارسا وەرگرتووە

بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، ساموێل ئومتیتی بەبێ ئەوەی هیچ سوودێک بە یانە کەتەلۆنییەکەی بگەیەنێت مووچەیەکی خەیاڵیی بەدەستهێناوە.

ماڵپەڕی “سالاری سپۆت”ی تایبەت بە داتا و ئامارە وەرزشییەکان ئاشکرایکردووە، ساموێل ئومتیتی بەپێی نوێترین گرێبەست کە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژوویکردووە، هەفتانە بڕی 309 هەزار یورۆ مووچە بەدەستدەهێنێت.

تاوەکو ئێستا ماوەی 16 هەفتە بەسەر بۆندەکەیدا تێپەڕیکردووە، لەو ماوەیەدا بڕی چوار ملیۆن و 94 هەزار یورۆ پارەی لە یانە کەتەلۆنییەکە وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ یەکێک لە ڕاهێنەران، ڕۆناڵد کومان و چاڤی هێرناندێز سوودیان لە تواناکانی وەرنەگرتووە.

ئومتیتی تەمەن 28 ساڵ، بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی لە یاریگا، ئاستی دابەزیوە، دوو وەرز زیاترە لە پێکهاتەی سەرەکی بارسا دوورخراوەتەوە و سەرباری ئەوەش ئامادەنییە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامبوونی بۆ مووچە بەرزەکەی دەگەڕێتەوە کە دووەم خاوەن بەرزترین مووچەیە دوای فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، یانە داواکارەکان ئامادەنین ئەو بڕەی پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و تایوان

بابەتی دواتر

پاسکال فێری: لیڤاندۆڤیسکی شایستەی باڵۆندۆر بوو، بەڵام دەنگدانمان بۆ نەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share